سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین؛ ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:04:08/05/2024

33016 جار خوێندراوەتەوە

دوای کرانەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ ٢٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە، لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم ۱٠٠دۆلار لەنێوان ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، بەمەش نرخی ١٠٠ دۆلار لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەنێوان ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ بۆ ٦٥٠ دیناردا بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بانکی ناوەندی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی خواست و خستنەڕووی دۆلار و دیناردایە لەلایەن بازرگانەکانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش راسپێردراوە بە چاودێری دارایی سەرجەم بانک و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگا جیاوازەکانی هەرێم و عێراق.

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە لە دەرەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی فرۆشی حەواڵە کە رێگری دەکات لە گەڕانەوەی بازرگانان بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ بەوەش ئاستی دابینکردنی دۆلاری کاش لە بازاڕەکاندا لە قۆناغێکی بەرزتردایە بەراورد بە دوو مانگی رابردوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لە ماوەی دوو هەفتەدا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری