سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە سۆران چوار کەس برینداربوون

PM:12:55:06/03/2024

2796 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی سووتانی ماڵێکەوە لە سۆران، چوار ئەندامی خێزانەکە سووتان، کە دووانیان منداڵن و برینەکانیان سەختە.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، بەهۆی کرانەوە و بڵاوبوونەوەی غازەوە لە گوندی دێلزیانی سنووری سۆران، ماڵێک بە تەواوی سووتا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا چوار ئەندامی ماڵەکە برینداربوون و سووتاون.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، دوو لە بریندارەکان منداڵن، کە یەکیان تەمەنی ١٠ مانگ و یەکیان تەمەنی پێنج ساڵە و برینەکانیان سەختە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کە ئەو منداڵەی تەمەنی پێنج ساڵە ٪٧٠ی جەستەی سووتاوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

رووداوەکە لە کاتژمێر ١٢ی شەودا روویداوە و ماڵەکە بە تەواوی سووتاوە و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
کەریم کەیفی، سۆران
May be an image of fire

May be an image of fireMay be an image of fireNo photo description available.May be an image of range hoodNo photo description available.No photo description available.












گەلەری