سەردێڕ:

ئوردن؛ لە هێرشێکی درۆنیدا سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا

PM:07:54:28/01/2024

3700 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر پێگەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستدا و ٢٥ سەربازی دەیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکیان لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ سەربازی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستە روو، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەو هێرشە ئاگادار کراوەتەوە و واشنتۆن گروپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە.

باسی لەوەش کرد، هێرشەکە لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنییەوە ئەنجامدراوە و ئەو هێرشە بە پەرەسەندنێکی مەترسیداری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دادەنێن.













گەلەری