سەردێڕ:

وێنە.. لە کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و سێ کەس بریندار بوون

PM:08:33:26/01/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە شەقامی سەرەکی گۆران لە کەلار کە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە دارێکدا سێ کەس بریندار بوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی سەرەکی گۆران بە ئاڕاستەی بەردەسور لە کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دارێکدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا سێ کەس بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لەسەر رێگای هامڵتن نزیک گوندی بەرزێوە،‌ رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


May be an image of 5 people, jeep, car and road

May be an image of 4 people and tree












گەلەری