AM:08:59:28/09/2021
2828 جار خوێندراوەتەوە
لە ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە روداوێکی ھاتووچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ھەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە لە ناحیەی ئاغجەلەر کەسێک گیانی لەدەستدا ".
وتیشی "ئەو ھاوڵاتییەی کە گیانیلەدەستداوە پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵە و دانیشتووی قەزای (کۆیە)یە دوای ڕێکارەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا."