سەردێڕ:

کۆمسیۆن بڕە پارەیەک دەداتە دەنگدەران

AM:10:55:26/09/2021

87192 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، "حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ هەر دەنگدەرێک تەرخان دەکات ئەگەر کارتە ئەلیکرۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات".


جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی دەنگدانی وەربگرێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بکات".

دەشڵێت، کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانی دەنگدان بەرەو کۆتایی نزیکبووەتەوە و پێویستە هاوڵاتییان کارتەکانی دەنگدان وەربگرنەوە و بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەکاتی خۆیدا دەکەن.

جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕە پارەیەک دابین دەکات بۆ هەر دەنگدەرێک، کە بچێت کارتە ئەلیکترۆنییەکەی دەنگدانی بهێنێتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنەدا بکات".

 














گەلەری