پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، رووداوەکە لە کاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەکی سەرلەبەیانیدا بووە و شوێنەواری سێ فیشەک بەسەر جەستەیەوە بووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو کەسە ماڵیان لە گەڕەکی سەرچنارە و هێشتا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە چی بووە.
لەو بارەیەوە
ئامۆزایەکی کوژراوەکە باسی لەوەکرد، ئەو کەسە کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و چاويرێی
پۆلیسی سلێمانی دەکەن لێکۆڵینەوەکانی بکات و تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
وتیشی،
ئامۆزاکەی تەمەنی ٤١ ساڵ بووە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵ بووە.