PM:10:39:02/07/2022
18456 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم خوێنداکارانی وڵات لە زانکۆ جیاوازەکانی ئێران ئاگادار دەکاتەوە پاسپۆرتەکانیان رادەستی فەرمانگەی مانەوە و نشینگە لە تاران کراون. دەشڵێت، هەر خوێندکارێک پاسپۆرتەکەی دواکەوت لە کەمترین ماوەدا سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بکات.
ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەوڵدانێکی جیاواز، باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران پاسۆرتی سەرجەم خوێندکارانی وڵاتی رادەستی فەرمانگەی مانەوە و نشینگە لە تاران کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم
هەوڵە بۆ هەموو زانکۆکانی ئێرانە کە خوێندکارانی عێراقی تێیاندا دەخوێنن و
فەرمانگەی مانەوە و نشینگەش رادەستی وەزارەتی زانستەکانی ئێرانی دەکات.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی
ئاشکرا کردووە، وەزارەتی زانستەکانی ئێرانیش هەموو پاسپۆرتەکانی رەوانەی زانکۆکان
کردووەتەوە، هەربۆیە لە ئێستادا خوێندکاران دەتوانن سەردانی ئەو زانکۆیانە بکەن کە
لێی دەخوێنن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.
دەشڵێت، لە ئەگەری
نەگەڕانەوەی پاسپۆرتی هەر خوێندکارێک لە کەمترین ماوەدا سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق
لە تاران بکەن بەمەستی رایکردنی کارەکانی و وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.