AM:11:35:27/04/2024
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلیتاو رایگەیاند دڵخۆشە بە گەڕانەوە بۆ سەرەکیبوون و ئامادەدەبن بۆ
یاریەکەی بایرن.
ئیدێر میلیتاوی بەرازیلی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید دوای ماوەی چەندین
مانگ بۆ یەکەمجار بە سەرەکی یاریکرد بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد و دوای یاریەکە
رایگەیاند، جارێکیتر هەستی کردووە یاریزانە و دڵخۆشە بە گەڕانەوەی.
میلیتاو ئاماژەی بەوەدا، وا هەستی دەکرد لە یاریگادا ماندوو دەبێت بەڵام
بەهۆی پشتگیری و یارمەتی هاوڕێکانیەوە لە باشترین بارودۆخدا بووە و دەبێت بەردەوام
بن لەسەر بردنەوەکان تا کۆتایی.
دەشڵێت، گرنگ نییە کام یاریزان سەرەکی دەبێت بەڵکو تەنیا بردنەوەی
یانەکەمان و پیشکەشکردنی ئاستێکی بەرز گرنگە، بەرگری کردن باشترین چەکە بۆ ئەوەی
بتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.
رونیشیکردەوە، هۆکاری زۆر قسە کردنی لە یاریگادا بۆ ئەوەیە کە هاوڕێکانی
بەئاگا بهێنێتەوە و بەپەرۆشبن بۆ ئەو درێسەی کە پۆشیویانە.
میلیتاو لە کۆتاییددا دوپاتیکردەوە، دەبێت بۆ یاریەکەی سێشەممە بەرامبەر
بایرن میونشن بە باشترین شێوە خۆیان ئامادەبکەن چونکە ئەرکیان ئاسان نابێت لەو
یاریەدا.
خ . ک