حەکیم زیاش مانەوەی لە گەڵەتەسارای هەڵبژاردووە

PM:04:00:09/05/2024

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیاش درێژەدان بە کاروانی وەرزشی لەگەڵ گەڵەتەسارای هەڵبژاردووە و ناگەڕێتەوە چێڵسی

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، حەکیم زیاشی ئەستێرەی مەغریبی بڕیاری داوە جارێکی دیکە نەگەڕێتەوە ڕیزەکانی چێڵسی ئینگلتەرا و لەگەڵ گەڵەتەسارای درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات.

بەگوێرەی ئەوەی لەلایەن ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆوە بڵاوکراوەتەوە، زیاش ناگەڕێتەوە بۆ یانەی چێڵسی، بەو پێیەی بژاردەی کڕین لەلایەن گەلاتەسەرایەوە کارا کراوە.

ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە, چێڵسی نامەیەکی فەرمی بۆ یانە تورکییەکە ناردووە و ڕێککەوتنی فرۆشتنی زیاشی بۆ هەمیشەیی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئه ستێره ی مه غریبییەکە تا ئێستا له سه ڕجه م پاڵه وانێتییه کاندا 21 یاری لەگەڵ گەڵەتەسارای ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە، له کۆی هه زار و 161 خولەکی یاریکردن.