ئینریکی: لە کاتێکی هەستیارداین

PM:08:06:26/04/2024

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رووونیکردەوە لە کاتێکی هەستیاردان و هەڵسەنگاندن بۆ تەواوی یاریزانەکان دەکەن.

بەر لە رووبەرووبوونەوەی لۆ هاڤەر، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان دوپاتیکردەوە، لە کاتێکی هەستیاردان و لە قۆناغێکی یەکلایکەرەوەدان، سیناریۆیەکی ئەرێنییە و چاوەڕیی ئەوەی نەدەکرد لەم وەرزەدا لەم شوێنەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو یاریزانەکان ئامادەن بەشداری یارییەکان بکەن جگە لە سێرجیۆ ڕیکۆ و کیمپێمبی، هاندەرانیش دڵخۆشن و رووبەرووبوونەوەی لۆ هاڤەر یارییەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت.

جەختیشی کردەوە، دوای ئەم وەرزە هەڵسەنگاندن بۆ شتەکان دەکەن تا لە وەرزی داهاتوودا باشتربن، لەبەر ئەوەی ئەگەر خراپبن ئەوا رەخنەی توندیان لێ دەگیرێت تەنانەت لە لایەن ئەو کەسانەی کە سەیری یاریش ناکەن.

وتیشی: هاندەرێکی گەورەی کۆلۆ موانێیە و قسەی لەگەڵ دەکات و پشگیری دەکات تا بەو بارودۆخەی ئێستای تێپەڕێت، بەڵام بە مەرجێک متمانەی خۆی بەدەست بهێنێت.