یۆرۆپا لیگ.. سبەینێ دوو یانە سەردەکەون بۆ یاری کۆتایی

PM:05:36:08/05/2024

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە یۆرۆپا لیگ بە ئەنجامدانی دوو یاری دوو یانەی گەیشتوو بە یاری کۆتایی ئاشكرا دەکرێن.

یارییەکانی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگ لە قۆناغی پێش کۆتاییدایە و سبەینێ یارییەکانی گەڕانەوە ئەنجامدەدرێن و ئەو دوو یانەیەی کە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەستدەهێنن ئاشکرا دەبن.

لە کاتژمێر 10، یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی رۆمای ئیتاڵی دەکات و هەلی گەیشتنی یانە ئەڵمانیەکە بە یاری کۆتایی زیاترە بەهۆی ئەوەی لە یاری چووندا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لە هەمان کاتدا، هەردوو یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی ومارسیلیای فەرەنسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە، لە کاتێکدا لە یاری چووندا کە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

هەر سبەینێ بەڵام لە کۆنفرانس لیگ و لە کاتژمێر 10، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی دەبێتەوە.

خ . ک