رافینیا گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ناکات

PM:03:46:08/05/2024

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا رەتیکردووەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا بکات و دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.

رافینیای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تا هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا هەیە و تا ئەم ساتەش بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە چەندین یانە بەتایبەت ئینگلیزیەکان و سعودیەک گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن بەڵام ئەو نایەوێت بڕوات.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، رافینیا تەنیا شتێک کە لە بیکردنەوەیدایە مانەوەیە لە بەرشەلۆنە و پۆشینی درێسی ئەو یانەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵی تر چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لەگەڵیدا.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە بە بەڕێوەبەری کارەکانی وتوە کە ئامادەنییە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا بکات یان خوێدنەوە بۆ ئۆ ئۆفەرانە بکات کە پێشکەشی کراون لە ماوەی رابردوودا.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە لارییان نابێت لە فرۆشتنی رافینیا ئەگەر ئۆفەرێکیان پێشکەش بکرێت کە کەمتر نەبێت لە 80 ملیۆن یۆرۆ چونکە دەزانن ئەو بڕە پارەیە سوودێکی زۆری دەبێت لە چارەسەر کردنی کێشە داراییەکان بەڵام ئەگەر یاریزانەکە سووربێت لەسەر مانەوە ئەوا گرێبەستەکەی بۆ نوێدەکەنەوە تا هاوینی ساڵی 2029.

خ . ک