عەلی جاسم سێ ئۆفەری ئەوروپی پێگەیشتووە

PM:05:04:08/05/2024

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عەلی جاسم سێ ئۆفەری ئەوروپی پێگەیشتووە بەڵام مەرجی بەشداری نەکردن لە ئۆڵۆمپیاد کێشەی بۆ دروستدەکات.

عەلی جاسم کە یاریزانێکی تەمەن 20 ساڵی عێراقیە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەم و ئۆڵۆمپی پێشکەشی کردووە بووەتە باسی بردەوامی راگەیاندنەکان.

کەسە نزیکەکانی عەلی جاسم بە پێگەیەکی عەرەبیان راگەیاندوە، ئەو یاریزانە سێ ئۆفەری لەلایەن یانەکانی پریمەر لیگ و خولی ئیسپانیا و خولی تورکیاوە پێشکەشکراوە بە بێ ئەوەی ناوی یانەکان ئاشكرابکەن.

ئاشكرایانکردووە، یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە گرێبەستی یانە ئیسپانیەکەی پێ باشتر بووە لە گرێبەستی یانە ئینگلیزی و تورکیەکە چونکە پێیوایە یاری کردن لە خولی ئیسپانیا بۆ ئەو گونجاوترە لە خولەکانی تر.

دەشڵێت، تەنیا یەک کێشە لەبەردەم چوونی ئەو یاریزانەیە بۆ یەکێک لەو سێ یانە ئەوروپییە ئەویش ئەوەیە کە ئەو یانانە مەرجیان ئەوەیە ئەو یاریزانە بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس نەکات لە کاتێکدا ئەستێرەی ئۆڵۆمپی عێراقە و هۆکاری گەیشتنی ئەو هەڵبژاردەیە بوو بەو پاڵەوانێتییە.

خ . ک