کاساس چاودێری یاریزانە پیشەگەرەکان دەکات

PM:04:24:08/05/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاساس دەیەوێت لە دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکاندا بردنەوە بەدەستبهێنیت و زۆترین یاریزانیش تاقیبکاتەوە.

پێگەی وین وین لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، خیسۆس کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەردەوامە.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، راهێنەرە ئیسپانیەکە لە ئێستاوە پلانی ئەوەی داناوە بە باشترین پێکهاتەوە رووبەڕووی ئیندۆنیزیا و ڤێتنام ببێتەوە لە دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال چونکە ئامانجی ئەوەیە هەردوو یاریەکە بباتەوە.

دەشڵێت، کاساس دەیەوێت زۆرترین یاریزان تاقیبکاتەوە لەو دوو یاریەدا تا بۆ قۆناغی دواتر بەهێزترین پێکهاتە دروستبکات چونکە سوورە لەسەر ئەوەی عێراق بگەیەنێتە مۆندیالی 2026.

دوپاتیشیکردووەتەوە، کاساس بەردەوامە لە چاودێری کردن و گەڕان بە دوای ئەو یاریزانانەی لە دەرەوەی عێراق یاریدەکەن بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری و ناوەڕاست، بۆ ئەو مەبەستەش بە نیازە سەردانی وڵاتی سوید بکات تا لە نزیکەوە چاودێری ئاستی لوکاس شیلمۆن بکات کە لە یانەی ئۆربێرۆی ئەو وڵاتە یاریدەکات.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو راهێنەرە داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردووە بە خێرایی بەڵگەنامەکانی ئەو یاریزانە کۆتاییپێبهێن تا لە دوو یاری داهاتوودا بانگهێشتی بکات یان بەشدار بێت لە ئۆڵۆمپیادی پاریس تا لە داهاتوودا زۆرترین سوودی لێببینن.


خ. ک