AM:11:18:26/04/2024
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانیای
ئارامکۆی سعودی بووە سپۆنسەری سەرەکی فیفا و هەردوولاش خۆشحاڵیان بەم رێکەوتنە
راگەیاند.
کۆمپانیای
ئارامکۆی سعودی بە فەرمی گرێبەستێکی چوار ساڵەی لەگەڵ فیفا واژۆکرد و وەک هاوبەشی
سەرەکی بازرگانی فیفا لە بواری وزەدا ناسێندرا، بەم شێوەیەش کۆمپانیاکە مافی ڕیکلامی وەک سپۆنسەری
سەرەکی لە مۆندیالی 2026 و هەروەها مۆندیالی 2027ی ئافرەتانی بەدەستهێنا.
ڕێککەوتنی چوار
ساڵەی نێوان فیفا و ئارامکۆ تا ساڵی 2027 کارا دەبێت، لە راگەیندراوێکدا کە هەردوولا
بڵاویانکردوەتەوە، هۆکاری ئەم هاوکارییە پابەندبوونە بە داهێنان و گەشەپێدان،
ئارامکۆ و فیفا ڕاشیانگەیاند، پلانیان هەیە هێز و بانگەوازی تۆپی پێ بەکاربهێنن بۆ
ڕێکخستنی چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا.
دوای واژۆکردنی
ڕێکەوتنی سپۆنسەری لەگەڵ ئارامکۆ، ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا وتی: خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن
لە ئارامکۆ بۆ خێزانی هاوبەشە جیهانییەکانی فیفا، ئەم هاوبەشییە یارمەتیدەرمان دەبێت
بۆ ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە گەورەکانی تۆپی پێ لە ساڵانی داهاتوودا و وا دەکات فیفا
باشتر بێت، ئێمەش هاوکاری ئەم کۆمپانیایە دەکەین لە پڕۆژەی جۆراوجۆردا.