یەکێتی تۆپی پێی عێراق سزای هەولێریدا

PM:11:32:07/05/2024

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیژنەی رێککاری یەکێتی تۆپی پێی عێراق سزای دارای هەولێریدا و دوو یاریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامدەدا.

پاش ئەوەی لە یاری هەفتەی 23ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر شورتە شکستی هێنا، هاندەران بەهۆی نارەزای لەسەر باروودۆخی یانەکە دەبەی ئاویان فڕێدایە نێو یاریگاوە، ئەمەش وایکرد دەنگۆی سزادانی یانەکە هاتە ئاراوە و لە ئێستاشدا بابەتەکە بووەتە فەرمی.

لیژنەی رێککاری یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، یانەی هەولێر بە بڕی 15 ملیۆن دینار سزای دارای دراوە، وە هەروەها دەبێت دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامبدات.

هاندەرانی هەولێر ماوەیەکی زۆرە نارەزای لە ئاستی یانەکە دەردەبڕن ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەنجامەکانی وەک پێویست نین، یانەکە لە نۆ یاری رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش بردنەوەی بەدەستنەهێناوە و لە ئێستادا پاش تێپەڕبوونی 26 هەفتە و بە ئەنجامدانی 24 یاری تەنیا 23 خاڵی کۆکردوەتەوە و لە پلەی 16یەم دێت.