تۆخێل: چانسی بردنەوەی ریاڵ مەدرید سەدا 51ە

PM:11:25:07/05/2024

312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل پێیوایە بایرنیش بە هەمان شێوەی ریاڵ مەدرید چانسی بوون بە پاڵەوانی هەیە و هەردوو یانەشی بە گەورە ناوبرد.

پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید، تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میونشن رایگەیاند، سەرکەوتن لە یاریگای بێرنابیۆ یەکێکە لە ئەرکە قورسەکان، بەڵام مەحاڵ نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ڕیال لە یاریگای خۆی یاری دەکات، ڕەنگە ئەگەری بردنەوەی لە سەدا 51ی هەبێت، ڕیاڵ یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان و ئەوانیش یانەیەکی گەورەی ئەوروپان، یاری دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە وێمبڵی.

وتیشی: پێم وایە یارییەکی بەهێز دەبێت و لە بەشێکی یارییەکەدا هەردوو تیپ تووشی کێشە دەبن، وە هەردوولا لە ڕاگرتنی تۆپدا باشن و پێم وایە یارییەکی ئاڵۆز دەبێت و جیاواز دەبێت، لەو قۆناغانەی کە باڵادەستی لای ئێمەیە، دەبێت بەختتمان هەبێت و بتوانیت کارەکە تەواو بکەین.

سەبارەت بە یاریزانانی سەرەکی لە هێڵی بەرگری یانەکەش باسی لەوەکرد، لە ئێستادا هەریەکە لە ئێریک دیێر و ماتیس دێلیخت لە پێش ئۆپامکانۆ و کیمەوەن، پزیشکەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ ماتیس هەڵکردووە و دەتوانێت یاری بکات، دەربارەی هاری کەینیش وتی یاریزانەکە کەسایەتییەکی گەورەی هەیە.