رۆما کیێزای دەوێت

PM:11:03:07/05/2024

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیێزا لەگەڵ یۆڤانتۆس نەگەیشتوەتە رێکەوتن و رۆماش دەیەوێت یاریزانەکە هاوشێوەی دی بالا پەلکێشی ریزەکانی بکات.

گرێبەستەکەی کیێزا لەگەڵ یۆڤانتۆس لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت، دانوستانەکانی کارگێڕی ئەم یانەیەش بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەم ئەستێرە ئیتاڵییە هێشتا کۆتایی نەهاتوو.

کۆریێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیش بڵاویکردووەتەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا کارگێڕی خانمە پیرەکە چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرەکە ئەنجامداوە و هەوڵدەدەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028، بەڵام هێشتا گفتوگۆکانیان نەگەیشتوەتە ئەنجامێک.

هەر بەپێی رۆژنامەکە، دی رۆسی راهێنەری رۆما و چەند یاریزانێکی یانەکە پەیوەندیان بە کیێزاوە کردووە بۆ ئەوە رازی بکەن هاوشێوەی دی بالا روو لە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بکات، وە سەرکەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ ئەو کارە.