AM:10:43:17/03/2026
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆسینێر ئاماژەی بەوەکرد گەرانەوەی ئەنجامەکە قورسە
بەڵام مەحاڵ نیە و ئینریکیش وتی یارییەکی بەهێز چاوەروانیانە.
لیام رۆسینێری راهێنەری یانەی چێڵسی پێش رووبەرووبونەوەی
پاریس سان جێرمان باسی سزاکانی سەر یانەکەی کرد کە ناتوانن لە مێرکاتۆی داهاتوو
یاریزان بگوازنەوە وتی کە بارودۆخێکی ناخۆشە بەڵام پێویستە هەوڵی ئەوە بدەین
بەبەهێزی بمێنینەوە.
وتیشی گەرانەوەی ئەنجامەکە کارێکی تەواو ئاڵۆز و قورسە
بەڵام ئەگەر هەوڵ بدەین ئەوا مەحاڵ نابێت.
رۆسینێر جەختی لەوەکردەوە کە بە یاریزانەکانم وتووە بەوشێوەیە
یاریی بکەن کە دەتوانن چێژ وەربگرن و ئەوکات بردنەوە ئاسانتر دەبێت.
لەلایەکیترەوە لویس ئینریکی ئەوەی ئاشکراکرد کە دەنگۆی
بوونی بەراهێنەری مان یونایتد تەواو ناراستە و ئێستا لە پاریس سان جێرمان دڵخۆشە.
وتیشی لە یاریگای ستامفۆربریدج یارییکردن ئاسان نابێت و
یاریزانەکانی لە بەهێزی یارییەکە ئاگادارکردووەتەوە.
ئینریکی ئەوەی ئاشکراکرد کە ئێستا تاکە ئامانجیان تێپەراندنی چێڵسییە و
پاشان بیر لەوەدەکەنەوە رکابەری داهاتوویان کام یانە دەبێت، چونکە بۆ بردنەوەی
نازناوی چامپیۆنزلیگ دەبێت تەنها سەرنجت لەسەر هەنگاوی پێش خۆت بێت ئەگەرنا
باجەکەی بە قورسی دەدەیت.