PM:11:17:07/03/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا
ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ریاڵ سۆسیداد هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی
27ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ پێشوازی لە
ریاڵ سۆسیداد کرد.
تایمی یەکەم، دواتی
تێپەڕینی تەنیا 9 خولەک دوو گۆڵ لە یارییەکەدا کرا، گۆڵی یەکەم لە خولەکی پێنج
سۆرلۆس بۆ ئەتلەتیکۆ و گۆڵی دووەمیش سۆلێر تۆمارییکرد کە ئەنجامەکەی بۆ یانەی
میوان یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بەو یەکسانبوونە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ئەتلەتیکۆ
فشارەکانی بۆ سەر گۆڵی میوانەکەی زیاتر کرد و لە خولەکی 67 نیکۆلاس گۆنزالێز گۆڵی
دووەمی تۆمارکرد، بەڵام هەر زوو ئۆیارزابال گۆڵی یەکسانبوونی بۆ سۆسیداد
تۆمارکردەوە و وەڵامێکی خێرای تیپەکەی سیمیۆنیان دایەوە.
ئەتلەتیکۆ نەکشایەوە
دواوە و توانی لە خولەکی 81 دووبارە لە رێگەی گۆڵێکی دیکەی گۆنزالێس پێشبکەوێتەوە.
سەرەنجام یارییەکە
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی رۆخیبلانکۆس کۆتاییهات، بەم ئەنجامە
ئەتلەتیکۆ لە پلەی سێیەم دەبیندرێت و ریاڵ سۆیداد چەند پلەیەک دابەزی