لە خولی ئەمریکا یانەی ئینتەر میامی لە دی سی بردەوە

AM:08:50:08/03/2026

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەمریکا یانەی ئینتەر میامی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک بردنەوە بەسەر دی سی یونایتد بەدەستبهێنێت..

لە یارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگا و دوور لە هاندەرانی میوانی دی سی یونایتد بوو.

لە تایمی یەکەم، ئینتەر میامی کۆنترۆڵی یارییەکەی گرتە دەست و توانی زوو پێشکەوتن بەدەست بهێنێت. لە خولەکی 17دا، یاریزانی رۆدریگۆ دی پاول بە شوتێکی بەهێز لە ناو ناوچەی سزاوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد بۆ ئینتەر میامی.

تەنها 10 خولەک دواتر، لە خولەکی 27دا، لیۆنێل مێسی دووەم گۆڵی تیمەکەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی تۆپی لە پشت بەرگریی دی سی یونایتد وەرگرت و بە شێوەیەکی جوان گۆڵی کرد.  

لە تایمی دووەم، یانەی دی سی یونایتد هەوڵی زۆری دا بۆ گەڕانەوە بۆ یارییەکە و لە خولەکی 75دا، یاریزان تای باریبۆ توانی گۆڵێک تۆمار بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

لە کۆتاییدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە سودی ئینتەر میامی کۆتاییهات و تیمەکە توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنێت و خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە و لە پلەی سێیەمدا بێت.