AM:09:51:28/02/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی
مۆندیالی باسکە ئیسپانیا بردنەوەی بەسەر ئۆکرانیا بەدەستهێنا و هەنگاریا بە
فەرەنسا دۆڕا.
لە یارییەکانی
پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی باسکە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەرامبەر
ئۆکرانیا یارییکرد.
لە تایمی یەکەمدا
یاریزانانی ئۆکرانیا باشتر بینران و بە جیاوازی چوار خاڵ پێشکەوتن.
بەڵام لە سێ
تایمەکەی تردا ئیسپانیەکان نایابتر بوون و سەرەنجام توانیان یارییەکە بە جیاوازی
20 خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 66 خال لە سوودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
لە یارییەکانی تریشدا،
هەڵبژاردەی فەرەنسا رووبەرووی هەڵبژاردەی هەنگاریا بووەوە و بە ئەنجامی 74 بە 71
خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، هۆڵەنداش لە نەمسای بردەوە.
هەریەکە لە
هەڵبژاردەکانی بەڕیتانیا و رۆمانیا و سڕبیا تووشی شکسستهاتن بەرامبەر
هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و پۆرتوگال و تورکیا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمدایە بە
جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ ئۆکرانیا، پۆرتوگالیش پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی گرتووە.
خ . ک