PM:05:00:13/03/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری مانگی شوباتی پریمەر لیگ دیاریکرا و سێمینیۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت.
پێگەی فەرمی یەکێتی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بە باشترین راهێنەری مانگی دووی پریمەر لیگ دیاریکراوە.
گواردیۆلا خەڵاتی باشترین راهێنەری لە هەریەکە لە سلۆتی لیڤەرپوڵ و کاریکی مانچستەر یونایتد و ئەندریوسی برێنتفۆرد بردووەتەوە کە ئەوەش 12ەمین جارە دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی پریمەر لیگ، بووە سێیەم راهێنەر کە لە مێژوودا زۆرترین جار ئەو خەڵاتە بباتەوە دوای هەریەکە لە ئەلێکس فێرگسۆن بە 27 خەڵات و ئارسن ڤینگەر بە 15 خەڵات.
مانچستەر سیتی لە مانگی رابردوودا پێنج یاریی لە پریمەر لیگ ئەنجامداوە، چوار بردنەوە و یەکسانبونێکی هەبووە، لە ئێستاشدا لە پلەی دووەمی خولەکەدا دەبینرێت.
لەسەر ئاستی یاریزانانیش، ئەنتۆنی سێمینیۆی ئەستێرەی مانچستەر سیتی بە باشترین یاریزانی هەمان مانگی پریمەر لیگ دیاریکراوە، دوای بردنەوەی کێبڕکێی خەڵاتەکە لە حەوت یاریزانیتر.
سێمینیۆ لە مانگی شوباتدا بەشداری لە پێنج یاریی مانچستەر سیتی کردووە لە پریمەر لیگدا، سێ گۆڵی تۆمارکردووە و یەک ئەسیستی هەبووە، یەکەمجاریشە دەبێتە براوەی ئەو خەڵاتە.
گۆڵەکەی دۆمینیک سۆلانکێ بەرامبەر مانچستەر سیتی بە جوانترین گۆڵی هەمان مانگ دیاریکرا.
خ . ک