چێڵسی نوێکردنەوەی گرێبەستی جەیمسی تا 2032 راگەیاند

PM:04:42:13/03/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی نوێکردنەوەی گرێبەستی جەیمسی تا 2032 راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە گرێبەستی ریس جەیمسی بەرگریکاری ئینگلیزی یانەکەیان تا ساڵی 2032 نوێکردووەتەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی پێشووی لە 2028 کۆتاییدەهات.

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، دڵخۆشن بە مانەوەی ئەو یاریزانە 26 ساڵە لە یانەکەیان لە کاتێکدا لە تەمەنی شەش ساڵیەوە کە بۆ ماوەی 20 ساڵە لە سەرجەم تیپەکانی یانەکەیان یارییدەکات.

ئەو یاریزانە زیاتر لە 200 یاریی لەگەڵ یانەکەیان ئەنجامداوە و پێنج نازناوی بەدەستهێناوە کە یەکێکیان چامپیۆنز لیگی 2021 بووە، لە 50 یارییشدا کاپتنی یانەکەیان بووە.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، ریس جەیمس دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی مانای زۆری پێدەبەخشێت.

ئەو یاریزانە دەڵێت، هەموو کات وتومە کە دەمەوێت تا ئەو کاتەی لە لوتکەی ئاستمدا دەبم درێسی چێڵسی بپۆشم، دڵخۆشم بە کارەکانی ستافی راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان، دەتوانین نازناوی زیاتر بەدەستبهێنین.
خ . ک