AM:11:23:12/03/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤالڤێردی دوپاتیکردەوە پلانەکانی ئاربێلوا هۆکاری
ئاستەکەیان بووە و هۆشداری سەبارەت بە یاری گەڕانەوەشیاندا.
فێدیریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ریاڵ مەدرید، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی مێژوویی و تۆمارکردنی سێ گۆڵ بەرامبەر
مانچستەر سیتی، خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا و ریاڵ مەدریدی خستە
لێواری گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
ڤالڤێردی
دوای یارییەکە خۆشحاڵی خۆی بەم دەستکەوتە دەربڕی و جەختیکردەوە کە ئەوەی لە
سانتیاگۆ برنابیۆ ڕوویدا بەرجەستەکردنی ئەو خەونانە بوو کە هەر یاریزانێک هیوای بۆ
دەخوازێت، هاوکات سوپاسی هاوڕێکانی و دەستەی راهێنەران و هاندەران کرد کە لەم
وەرزە پڕ لە تەحەدایەدا پاڵپشتی بوون.
ڤالڤێردی پەردەی لەسەر نهێنییە تەکتیکییەکانی ئەو
سەرکەوتنە گەورەیە لادا و ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی وردی ئەلڤارۆ ئەربێلوا کلیلە
سەرەکییەکە بوو بۆ تێکشکاندنی بەرگرییەکانی مانچستەر سیتی و تەڵەدانان بۆ پێپ
گواردیۆلا.
یاریزانەکە ئاشکرای کرد کە ئەربێلوا لە
مەشقەکاندا جەختی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری یاریزان بەرامبەر یاریزان
کردووەتەوە و فەرمانی پێ کردبوو کە لە هێڵی دووەمەوە بچێتە ناو ناوچەی سزای ڕکابەر
و سوود لەو بۆشاییانە وەربگرێت کە لە پشتی بەرگریکارانی سیتی دروست دەبن.
ئەستێرەکەی ریاڵ مەدرید جەختی لەسەر گیانی
برایەتی و یەکگرتوویی ناو تیپەکە کردەوە و وەک نهێنی ڕاستەقینەی سەرکەوتنەکان
وەسفی کرد، بەڵام هاوکات هۆشداریشی دا لە تەمەڵی لە یاریی گەڕانەوە لە مانچستەر.
هەروەها
دووپاتیکردەوە کە دەبێت لە ئیتیحاد بە شێوەیەک یاری بکەن کە وەک بڵێی ئەنجامەکە
سفر بە سفرە و نابێت بەم بردنەوەیەوە بنازن، چونکە گەشتەکەیان هێشتا کۆتایی
نەهاتووە و یاریی گەڕانەوە ئاڵۆزیی و سەختی تایبەتی خۆی دەبێت.