بەرشەلۆنە گواستنەوەی نیتۆی کردووەتە ئامانج

PM:04:24:13/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە گواستنەوەی نیتۆی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت بەرێوەبەری کارەکانی کارئاسانی بۆ ئەو گرێبەستە بکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە رێگەی نوێنەرەکانیەوە چاودێری بارودۆخی پیدرۆ نیتۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی دەکات.

موندۆ ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە کەتەلۆنیەکە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ پیدرۆ نیتۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە خێراییەکی زۆری هەیە و هانسی فلیکیش حەزی زۆری بۆ ئەو جۆرە یاریزانانە هەیە.

نوسیویەتی، کارگێڕی بەرشەلۆنە بەنیازن پەیوەندیە بەهێزەکەیان لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە بقۆزنەوە تا بتوانن یاریزانە پۆرتوگالیەکە بگوازنەوە.

دەشڵێت، نیتۆ گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بەهۆی ئەوەی دەتوانێت لە سەرجەم شوێنەکانی هێڵی هێرشبردن یارییبکات و توانای گۆڵ تۆمارکردن و گۆڵ دروستکردنیشی هەیە.

موندۆ لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە کە بەرشەلۆنە ئامادەیە رۆنی باردخچی و بڕێک پارە بە چێڵسی بدات لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر فرۆشتنی پیدرۆ نیتۆ پێیان.

خ . ک