PM:11:23:12/03/2026
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بڕیاری
گواستنەوەی یاریزانیکی ژمارە نۆی داوە بەڵام نابێت گرێبەستەکە لە 100 ملیۆن یۆرۆ
زیاتربێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، کارگێڕی وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە
نەخشەڕێگای خۆی بۆ مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو دیاریکردووە و هێرشبەری ژمارە نۆی کردووەتە لە پێشینەی کارەکانی.
بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە دوپاتیانکردەوە
کە بۆ بەردەوامبوون لە کێبڕکێی نازناوە گەورەکان، پێویستیان بە هێرشبەرێکی سەرەڕمی ئاستبەرز هەیە کە بتوانێت بۆ
چەندین ساڵی داهاتوو بەرپرسیارێتی تۆمارکردنی گۆڵ لە ئەستۆ بگرێت.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کەهانسی فلیک و کارگێڕی یانەکە پێیان وایە کە پێویستیان بە یاریزانێک هەیە کە توانای
تەواوکردنی هێرشەکان، جوڵەی زیرەکانە و فشارکردنی بەردەوامی لەسەر بەرگریکارانی
ڕکابەر هەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەرشەلۆنە هێڵێکی سووری دارایی کێشاوە و بڕیاریداوە
بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ تێنەپەڕێنێت بۆ هیچ گرێبەستێکی هێڵی هێرشبەر، ئەمەش بە مەبەستی
پاراستنی هاوسەنگی ئابووری یانەکە کە تازە خەریکە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.