ئەربێلوا: یاری داهاتوو ئاسان نابێت

AM:10:48:12/03/2026

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەربێلوا دوپاتیکردەوە یارییەکی گەورەیان ئەنجامداوە و یاری داهاتووس ئاسان نابێت.
️ئالڤارۆ ئەربێلوا، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئەنجامە لە چاوەڕوانییەکانی ئەو زۆر باشتر بووە.
 ئەربێلوا باسی لەوە کرد کە ئەوان بە باشی درکیان بە شێوازی یاریی تیپەکەی گواردیۆلا کردبوو، بۆیە پلانیان داخستنی هێڵەکانی پاسدان و سوودوەرگرتن بووە لە بۆشاییەکانی پشت بەرگری سیتی بۆ ئەنجامدانی هێرشی پێچەوانە و گەیاندنی گورزێکی گەورە بە ڕکابەرەکەیان.
​لە بەشێکی تری قسەکانیدا، راهێنەری مێرێنگی ستایشی ئاستی بەرز و دڵسۆزیی فێدی ڤاڵڤێردی کرد و بە خوانیتۆی سەدەی بیست و یەکەم وەسفی کرد، بەو پێیەی پێیوایە ڤاڵڤێردی نموونەی تەواوی ئەو یاریزانەیە کە پێویستە لە ڕیال مەدریددا هەبێت.
 سەبارەت بە لەدەستدانی لێدانی سزاش لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە، ئەربێلوا دەستخۆشی لە کاردانەوەی هاندەرانی بێرنابیۆ کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەو یاریزانە و دوپاتی کردەوە کە ڤینیسیۆس کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە و زۆر بە خێرایی لە نائومێدییەکان ڕزگاری دەبێت.
 لە کۆتاییدا هۆشداریی دا کە هێشتا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە و بە یاریزانەکانی وتووە کە پێویستە ئاگاداری لێهاتوویی پێپ و یاریزانەکانی ستی بن، چونکە چاوەڕوانی سوپرایزی نوێ لە یاریی گەڕانەوەدا دەکات.