AM:09:47:27/02/2026
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی دوبەی
مێدڤیدێڤ بە بردنەوە لە برۆکسبی گەیشتە پێش کۆتایی و لیچکا ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی چارەکی
کۆتایی جامی دوبەی بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤێدێڤی روسی بەرامبەر برۆکسبی
ئەمریکی یارییکرد.
بە درێژایی
یارییەکە مێدڤیدێڤ بە ئاستێکی نایابەوە بینرا و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای تەنها
57 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
خاڵی کۆمەڵەکانیش،
شەش بە دوو گێم و شەش بە یەک گێم بوون و بەو بردنەوەیەش سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش
کۆتایی بەدەستهێنا، برۆکسبیش ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی
تریشدا، ئۆگێر ئەلیاسیمی کەنەدی رووبەڕووی لیچکای چیکی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی مێدڤیدێڤ گەیشتە قۆناغی پێش
کۆتایی.
هەریەکە لە یاکوب
مێنچێک و ئارسەر رێندەرکینچ بە تالۆن فریکشپۆر و ئەندریە رۆبلێڤ دۆڕان و
ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
خ . ک