گواستنەوەی شلۆتەربێک بژاردەی یەکەمی ریاڵ مەدریدە

PM:03:25:21/02/2026

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواستنەوەی شلۆتەربێک بژاردەی یەکەمی ریاڵ مەدریدە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.

خوسێ فیلیکس دیازی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە رۆژنامەی ئاس رایگەیاند، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر پلانەکانیان بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.

ئەو رۆژنامەنووسە رایگەیاندووە، بژاردەی یەکەمی بەردەم یانەی شاهانە بۆ هێڵی بەرگری ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ نیکۆ شلۆتەربێکی ئەڵمانی و بەرگریکاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا یانەی دۆرتمۆند ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ئەو یاریزانەیان نوێبکەنەوە بەڵام ئەگەر رازینەبوو ئەوا بە دڵنیاییەوە لە هاوینی ئەمساڵدا دەیفرۆشن و داوای بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لێی.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە کارگیڕی یانەی شاهانە ئامادەن ئەو بڕە پارەیە پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە بکەن بەهۆی ئەوەی یانەکەیان لەم وەرزەدا بەدەست پێکانی یاریزانانی بەرگریەوە دەناڵێنێت.

رونیشیکردووەتەوە، گواستنەوەی شلۆتەربێک ئاسانە بەهۆی ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە كشاوەتەوە لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا بەهۆی ئەوەی پێیانوایە لەگەڵ شێوازی یارییکردنی یانەکەیان ناگونجێت.

خ . ک