PM:12:04:21/02/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆستیکۆگلو نزیکە
لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی کریستال پاڵاس و چاوەڕێی دوورخستنەوەی گلاسنەر دەکات.
راپۆرتە
رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە ئانجی پۆستیکۆگلوی راهێنەری ئوستراڵی نزیکە
لەوەی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەرکەکەی بەتایبەت لە پریمەر لیگدا.
تۆڕی سکای سپۆرت
ئاشكرایکرد، پۆستیکۆگلو بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە راهێنەری یانەی کریستال پاڵاس و
لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی دوورخستنەوەی گلاسنەر دەکات لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بەرپرسانی کریستال پاڵاس لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆیان لەگەڵ راهێنەرە ئوستراڵیەکە
کردووە و گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵیدا.
نوسیویەتی، ئەگەری
زۆرە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئۆلیڤەر گلاسنەر وەک راهێنەری یانە
ئینگلیزیەکە هەڵوەشێنرێتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە ماوەی رابردوودا بە
تایبەت کە لە کۆتا 15 یارییدا ئەو یانەیە تەنها یەک بردنەوەی تۆمارکردووە.
پێشتر گلاسنەر باسی
لەوە کردبوو کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی جێدەهێڵێت چونکە
ئەستەمە بتوانێت شوێنگرەوەی ئەستێرە رۆیشتووەکانی یانەکەی پڕ بکرێتەوە بەڵام لە
ئێستادا باس لەوە دەکرێت کە ئەگەری دوورخستنەوەی نزیکبووەتەوە بەهۆی ئەنجامە
خراپەکانیەوە.
خ . ک