PM:12:53:06/02/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید بە بی سی دوبەی دۆڕا و بایرن میونشن لەمۆناکۆی بردەوە.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر
یانەی بی سی دوبەی یارییکرد.
لە تایمی یەکەمدا
یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە
سوودی خۆیان کۆتاییانپێهێنا.
بەڵام لە سێ
تایمەکەی تردا، یاریزانانی بی سی دوبەی گەڕانەوە کەشی یارییەکە و سەرەنجام توانیان
یارییەکە بە جیاوازی هەشت خاڵ و بە ئەنجامی 93 بە 85 خاڵ لە ریاڵ مەدرید ببەنەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی مۆناکۆی فەرەنسی بووەوە و بە
جیاوازی نۆ خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، پاریس بە فەنارباخچە دۆڕا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، یانەی فەنارباخچە چووە پێشەنگی ریزبەندی خولی باسکەی ئەوروپا و ریاڵ
مەدرید دابەزی بۆ پلەی حەوتەم، مۆناکۆ و بی سی دوبەی لە پلەکانی 10 و 12ی
ریزبەندیدا دەبینرێن.
خ . ک