جامی ئوستراڵیا.. ئەلکاراز لە جۆکۆڤیچی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:03:24:01/02/2026

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئوستراڵیا ئەلکاراز لە جۆکۆڤیچی بردەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، جۆکۆڤیچ ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر ئەلکاراز گەڕایەوە کەشی یارییەکە و سێ کۆمەڵەی بە دوای یەکی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بە ئەنجامەکانی شەش بە دوو گێم و شەش بە سێ گێم و حەوت بە پێنج گێم.

سەرەنجام یاریزانە ئیسپانیەکە یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی ئوسترالیای بەدەستهێنا، جۆکۆڤیچ نەیتوانی 11یەمین نازناوی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.

ئەلکاراز لە تەمەنی 22 ساڵیدا بووە یەکەمین یاریزان لە مێژوودا لەو تەمەنە بچوکەدا هەر چوار نازناوەکەی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام بەدەستبهێنێت.

خ . ک