PM:10:30:21/11/2021
716 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماونت هەست بە بێهیوایی دەکات و ئامادەیە لە وەرزی گواستنەوەدا چێڵسی
بەجیبهێڵێت.
ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ڕایگەیاند کە ماسۆن ماونت هەست بە ئاسودەیی
ناکات لە یانەی چێڵسی و بەهۆی ئەوەی بەبەردەوامی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نیە هەست بە
بێهیوایی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ماونت پێیوایە لەلایەن یانەکەیەوە ڕێزی لێناگیرێت و
بەبەراورد لەگەڵ ئەستێرە دیارەکانی چێڵسی مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵ دەکرێت کە
ئەوەش بووەتە هۆی بێزاربونی.
ماونت کە لە تەمەنی شەش
ساڵیەوە لە ڕیزەکانی چێڵسی یاریدەکات ڕایگەیاند ئێستاش وەک یاریزانێکی تیپی لاوان
مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و وەک یاریزانە گرانبەهاکان گرنگی پێنادرێت.
بریکاری ئەو ئەستێرە ئینگلیزیە دوپاتیکردەوە ئەگەر
ئەو کێشەیەی ماونت چارەسەر نەکرێت ئەوا بێگومان ئامادەیە یانەکە بەجێبهێڵێت ەکە
لەئێستادا مووچەی هەفتانەکەی 75 هەزار پاوەنە و یەکێکە لە کەمترین مووچەکانی
یانەکە.