PM:09:17:21/11/2024
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئامانجێکی
فلێک لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرابوو کەدەیەوێت لەم وەرزەدا بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنز
لیگ.
دەزگایەکی میدیایی
ئیسپانی بە دزییەوە رۆشتووەتە ژووری جل گۆڕینی بەرشەلۆنە و سەرکەوتوو بوو لە
ئاشکراکردنی هەندێک لە پلانە نهێنییەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی و ئەو
ئامانجانەی کە دەیەوێت لەگەڵ تیپەکە لەم وەرزەدا لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا بەدەستی
بهێنێت، دیارترینیان گەیشتنە بە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ .
فلیک سەرکردایەتی بارسای کردووە بۆ بەدەستهێنانی
سێ سەرکەوتن لەم وەرزەی یانە پاڵەوانەکان، لە هەمان کاتدا تووشی یەک شکست بوو بەرامبەر
مۆناکۆی فەرەنسی.
دوای چوار هەفتە لە دەستپێکردنی چامپیۆنز لیگ بە
سیستمە نوێیەکەی یانە کەتەلۆنییەکە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی شەشەمدایە.
کەناڵی
چیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە فلیک لە ڕاستیدا بیرلەوە دەکاتەوە کە ئەم وەرزە
لەگەڵ بەرشەلۆنە بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەر بۆیەش خستویەتییە ناو ساڵنامەی
تایبەتی پلانەکانیوە.
وادەی یاریی کۆتایی
چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا هێشتا زۆر دوورە، بەو پێیەی لە 31ی ئایار یارییەکە ئەنجام
دەدرێت، بەڵام فلێک متمانەی بە خۆی تیمەکەی هەیە بتوانن بگەنە یاری کۆتایی لە
میونشنی وڵاتەکەی.