PM:01:07:21/11/2024
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میسی بەشداری ئاهەنگی یادی دامەزراندنی بەرشەلۆنە دەکات و لاپۆرتا بە
تایبەت پەیامی بۆ ناردووە.
لیۆنێل میسی لە ساڵی 2005 تاوەكو ساڵی 2021 لە ریزەكانی بەرشەلۆنە یاریی كردووە و لەو ماوەیەدا توانیویەتی 35
نازناو بباتەوە، زۆرێک پێیانوایە باشترین یاریزانی مێژووی یانەکەیە.
لە ئێستاشدا بەگوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی كاتالۆنیا، لیۆنێل مێسی 29
ئەم مانگە لە ئاهەنگی دامەزراندنی یانەکەی پێشووی واتە بەرشەلۆنە ئامادە دەبێت، کە
یانەکە لە 29ـی تشرینی دووەمی ساڵی 1899 دامەزراوە و ساڵانە لە هەمان بەرواردا
یادی دامەزراندنی یانەكە دەکرێتەوە.
رادیۆی کەتەلۆنیا باسی لەوەشکردووە، خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە
پەیامێكی تایبەتی بۆ ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا ناردووە و بە تایبەت بانگهێشتی
كردووە بۆ ئاهەنگەکە، وە ئەفسانەکەی پێووش یانەکە رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە
ئاهەنگەکەشدا.
میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە 778
یاریدا بەشداری كرد و توانیویەتی 672 گۆڵ تۆماربکات و 303 گۆڵیش درووست بكات،
هەروەها 35 نازناوی لەگەل یانە كاتالۆنییەكە بەدەستهێناوە.