پێرێز لەسەر باڵۆندۆر دێتە دەنگ

PM:05:42:20/11/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز دەیەوێت لە یەکەمین کۆبونەوەی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید چەند بابەتێک باس بکات کە یەکێکیان رووداوەکانی باڵۆندۆرە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەکاری دەکات بۆ یەکەمین کۆبونەوەی ئەم وەرزی ریاڵ مەدرید و دەیەوێت لە رۆژی یەک شەمە بەڕێوەبچێت و تێیدا چەند بابەتێک باس بکات.

بەرشەلۆنە و دۆسیەی نیگێرا و تۆپی ئاڵتونی لەگەڵ ناوبژیوانان و دۆخی بێرنابیۆی نوێ و سۆپەرلیگ، بابەتی سەرەکیی کۆبونەوەکە دەبن، وە پێرێز باس لە رەتکردنەوەی چوونیان بۆ خەڵاتەکانی باڵۆندۆر دەکات کە زۆرێک پێیانوایە ریاڵ مەدرید ئەو بابەتەی بە سوکایەتی بە یانەکە و ڤینیسیۆس وەرگرتووە.

ڕۆژی یەکشەممە جارێکی تر بارودۆخی گشتی ئێستای ڕیاڵ مەدرید تاوتوێ دەکرێتەوە، پێرێز بە نیازە بەرگری لە ڤینیسیۆس بکات و بایکۆتی ئاهەنگی باڵۆن دۆر بکات لەبەردەم ئەندامەکاندا.

هەڵبژاردنی پێشبینیکراو بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی ساڵنامە مانگی ئایار ئەنجام دەدرێت، وە ئەگەر هیچ شتێک نەگۆڕێت، پێرێز دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکاتەوە.