PM:06:01:21/11/2024
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەگەر ئەلابا
تاوەکوو سەرەتایی ساڵی داهاتوو بگەرێتەوە یاریگاکان ریاڵ مەدرید لە گواستنەوە
زستانە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.
داڤید ئالابای
نەمسایی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نزیکە لە گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن لە
یارییەکانی یانەکەی، دوای ئەو پێکانە قورسەی لەماوەکانی رابردوو تووشی هات .
ڕۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە گەرانەوەی ئەلابا واتە واتە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ بۆ
یانەی ریاڵ مەدرید چونکە لەساتی گەرانەوەیدا هەڵەسنگاندن بۆ ئاستی دەکرێت ئەگەر
ئاستێکی باش پێشکەش بکات ریاڵ مەدرید هیچ بەرگریکارێک لە گواستنەوەی زستانەدا
ناگوازێتەوە، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوەبێت یانەکە بیر لە گواستنەوەی یاریزان
دەکەنەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەکردووە پێرێز نایەوێت بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی بەرگریکاردا خەرج بکات،
چونکە لە هاوینی داهاتوودا ئارنۆڵد و دەیڤز هەن گرێبەستەکەیان کۆتایی پێدێت و دەیەوێت
ئەو دوو بەرگریکارە بگوازێتەوە.