چێڵسی دوو بەرگریکاری بەرشەلۆنە دەگوازێتەوە

PM:06:44:21/11/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی دەیەوێت بەجارێک هەردوو بەرگریکاری بەرشەلۆنە ئاراوخۆ و کۆندی بگوازێتەوە.

سکای سپۆرت بڵاویکردووتەوە بەرپرسانی یانەی چڵێسی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەردەوامبن لە هێنانی شۆرشی یاریزانان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستاوە هەردوو بەرگریکاری بەرشەلۆنە رۆناڵد ئاراوخۆ و جولوێس کۆندیان دیاریکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بارودۆخی دارای یانەی بەرشەلۆنە وای لە بەرپرسانی بلوز کردووە هەوڵ بدەن لەیەک کاتدا ئەو دوو ئەستێرە بگوازنەوە.

گرێبەستی ئاراوخۆ لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا بەرشەلۆنە هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

لە هەمان کاتدا کۆندی ماوەی گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و رۆژنامەکانی ئیسپانیا لەرابردوودا بێزاری هانسی فلێکی راهێنەرییان لە هەڵسووکەوتی ئەم یاریزانە بڵاوکردووەتەوە، رەنگە ئەمە ببێتە هۆکارێک بۆ فرۆشتنی بەرگریکارە فەرەنسییەکە.

هەردوو یاریزانەکە ئاستێکی باشیان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە پێشکەشکردووە بەتایبەت کۆندی ئێستا بەیەکێک لە باشترین یاریزانەکانی پلانەکانی راهێنەر دادەندرێت.