جامی سوپەری ئیسپانیا... بەرشەلۆنە شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا و بووە پاڵەوان

AM:12:12:12/01/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ریاڵ مەدرید هێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای گەوهەری گەشاوە لە شاری جەددە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
 لە تایمی یەکەمدا، ریاڵ مەدرید سەرەتایەکی باشی هەبوو؛ بەڵام دواتر بەرشەلۆنە دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت و توانییان لە خولەکی 36دا، لە ڕێگەی ڕافینیاوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن.
بەڵام کۆتاییەکانی ئەم تایمە ململانێیەکی توندی بەخۆوە بینی و لە خولەکەکانی کاتی زیادکراودا سێ گۆڵ تۆمار کران؛ سەرەتا ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا ئەنجامەکەی لە ڕێگەی ڤینیسیۆسەوە یەکسان کردەوە، پاشان لە خولەکی چوارەمی کاتی زیادکراودا لیڤا دووبارە بەرشەلۆنەی پێشخستەوە.
 دواجار پێش کۆتایی هاتنی تایمەکە و لە خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراودا، گۆنزالۆ گارسیا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە سەرنجڕاکێشە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، ریاڵ مەدرید باشتر بینرا لە سەرەتاکان، چەندین هێرشی برد و چەند تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵی خوان گارسیا کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن، لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە لە ئاکامی هێرشێک لە خولەکی 73 گۆڵی سێیەمی لەرێی رافینیاوە تۆمارکرد، پاش ئەوەش یارییەکە بەو ئەنجامە مایەوە سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا.
سەرەنجام، یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی پێهات و بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.