PM:10:05:11/01/2026
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەڵمانیا بایرن
بە هەشت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە فۆڵفسبۆرگ هێنا و پێگەی یەکەمی ریزبەندی
بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی هەفتەی 16ی
خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن میوانداری فۆڵفسبۆرگی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی
بایرن لە خولەکی پێنج بە گۆڵێک پێشکەوتن کاتێک فیچەر بە هەڵە لەخۆیانی تۆمارکرد،
بەڵام لە خولەکی 13 پێچینۆڤیچ ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە، دواتریش لە
خولەکی 30 لویس دیاز بایرنی پێشخست ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بایرن
بە جیاوازی گەڕایەوە، بە جۆڕێک توانی شەش گۆڵی تر لە خولەکەکانی 50 و 53 و 68 و 69
و 76 لەڕێی ئۆلیسێ دوو گۆڵ و گێرێرۆ و جێنزەوە
بە هەڵەو و هاری کەینەوە تۆماربکات، پێش کۆتایی یارییەکەش لە خولەکی 88 گۆرێتسکا
هەشتم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە
هەشت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەبردنەوەی بایرن میونشن کۆتایی پێهات و خاڵەکانی
بۆ 44 خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی یەکەمی، فۆڵفسبۆرگیش
15خاڵی هەیە لە پلەی 14یەم.