خولی ئیتاڵیا... میلان لەگەڵ فیۆڕێنتینا یەکسانبوو

PM:07:29:11/01/2026

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ فیۆڕێنتینا یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 20 خولی ئیتاڵیا، فیۆرێنتینا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەی سی میلانی کرد.

لە تایمی یەکەم، ئاستی هەردوو یانە لەیەکتر نزیک بوو بەڵام هیچ گۆڵێک نەبینرا و ئەو تایمە بە سپێتی کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، کوڕانی خاوەن یاریگا باشتر بینران و دەیانویست خۆیان لە ناوچەی دابەزین رزگاربکەن، پاش چەند هەوڵێکیش لە خولەکی 66 کۆموزۆ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، بەڵام پاش ئەوە میلان چەند هەوڵێکیدا لە ئاکامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 90 نکۆنکۆ ئەنجامەکەی بۆ یەکسانکردنەوە.

سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێکی یەکسان بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، میلانیش خاڵەکانی بوون بە 40 خاڵ لە پلەی دووەم، فیۆرێنتیناش 14 خاڵی هەیە لە پلەی 18یەم.