لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاح لە بەرشەلۆنە دەگوازێتەوە

PM:04:40:11/01/2026

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ ئامانجیانە رۆنی بەرداخچی لە بەرشەلۆنە بگوازنەوە ریزەکانیان و لەم پێناوەش ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

یانەی لیڤەرپوڵ دەیانەوێت جێگرەوەیەکی درێژ خایەنی محەمەد سەڵاح بگوازنەوە ریزەکانیان بۆئەم مەبەستە چاوییان لە کڕینی چەند یاریزانێکە.

تۆری فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە کارگێری لیڤەرپوڵ کڕینی رۆنی بەرداخچی لە بەرشەلۆنە بە گونجاو دەزانن و وای دەبینن دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی باشی سەڵاح.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ریدز لە پێناو کڕینی بەرداخچی ئامادەن 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

لەلایەکیترەوە بلەوگرانا نیازی فرۆشتنی ئەو هێرشبەرەیان نییە، چونکە داهاتوویەکی باش چاوەڕوانی دەکات بەڵام بەهۆی ئەوەی لەهەمان پێگەی لامین یاماڵ یاریی دەکات و لەهەمان کاتدا کیشەی دارییان هەیە ئەگەر هەیە بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

ئەستێرە سویدییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 14 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.