لاپۆرتا هەڕەشە لە ریاڵ مەدرید دەکات

PM:12:42:11/01/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا نەیشاردەوە رێز لە ریاڵ مەدرید دەگرن بەڵام دەیانەوێت ئەوەی وەرزی رابردوو کردیان بەرامبەریان لە یاریی کۆتایی جامی سوپەر دەستپێبکەنەوە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پێش یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریاڵ مەدرید دوپاتیکردەوە، لە ئێستادا پەیوەندی یانەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید پچڕاوە، دووبارەبوونەوەی ئەوەی وەرزی ڕابردوو ڕوویدا لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری دەستپێدەکات.

جەختیشیکردەوە، هەموو شتێک لە تۆپی پێدا وەک لە ژیاندا چاک دەکرێتەوە، بەڵام ئەوە بەندە بە ئیرادەی هەردوو لایەنەوە، لەم دواییانەدا هەندێک ڕووداو ڕوویانداوە کە بووەتە هۆی پچڕانی تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەمە مانای بێ رێزی نییە و بەوپەڕی رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

لاپۆرتا جەختیشیکردەوە، یاریزانەکانیان، ڕاهێنەرەکەیان، هاندەرانیان، هەموو بەرشەلۆنە و بەرشەییەکان، هەموویان لەڕادەبەدەر دڵخۆش دەبن بە بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا.

وتیشی: پاڵەوانێتییەکە پێگەیەکی بەناوبانگی بەدەستهێناوە لەو کاتەوەی کە لە سعودیە بە سیستەمی نوێی چوار تیپی بەڕێوەدەچێت، دەمەوێت پیرۆزبایی لە ڕافایل لوزان و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بکەم بەهۆی ئەم پاڵەوانێتییە نایابەوە.