گارسیا: دەمانەوێت تۆڵەی یاریی رابردوو لە ریاڵ مەدرید بکەینەوە

AM:11:36:11/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گارسیا رایگەیاند لە ساتێکی باشدان و دەیانەوێت تۆڵەی یاریی رابردوو لە ریاڵ مەدرید بکەنەوە.

ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال مەدرید جەختیکردەوە،یانە کەتەلۆنییەکە بە ئاواتەخوازی بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەمساڵەوە دەچێتە نێو یارییەکەوە.

وتیشی: خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێ بە نازناوێک، ئەوە زۆر گرنگ دەبێت، تیپەکەش پاڵنەرێکی تەواوەتی هەیە بۆ بردنەوە، بە تایبەت تۆڵەکردنەوەی یاریی رابردوو.

ئاماژەی بەوەکرد، یاریی نێوان بەرشەلۆنە و مەدرید هەمیشە یارییەکی تایبەتە، یارییەکەی رابردوو لە خولی ئیسپانیا بۆ ئەوان قورس بوو، بەڵام هەلێکیان هەیە ئەمە بگۆڕن و نازناوێک بەدەستبهێنن.

دەشڵێت: ئێمە لە کلاسیکۆی رابردوو بەدەست زۆر لە پێکانەکان دەمانناڵاند، ئەوە بیانوو نییە بەڵکو ڕاستییە، بەڵام ئێستا یاریزانە گرنگەکانمان گەڕاونەتەوە و ئێمە لە ساتێکی باشداین کە متمانەیەکی زۆرمان پێدەبەخشێت.