کارڤاخال: سەرنجمان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکەیە

AM:10:33:11/01/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخال رایگەیاند کە سەرنجیان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکەیە و بە تەواوی متمانەیان بە چابی ئەلۆنسۆ هەیە.

دانی کارڤاخال یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پێش رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە وتی: پێویستە بە جۆش و خرۆش و کارەکتەری زۆرەوە یاری بکەین، دڵنیام ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین و بە تەواوی سەرنجمان لەسەر بەدەستهێنانی نازناوێکی دیکەیە.

دەشڵێت: ڕاستە ئاستی ئێمە لە کۆتایی ئەمساڵدا باشترین نەبوو، بەڵام متمانەی تەواومان بە چابی ئەلۆنسۆ هەیە، ئێمەش هەموو ئەوەی لەتواناماندا هەیە دەیکەین لە پێناو یانەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یامال یاریزانێکی گەنجە، یاریی رابردووی کلاسیکۆ هەندێک رووداو روویاندا، بەڵام ئەوە شتێکی سادەیە، هەمووان بەرگری لە تیپەکەیان دەکەن، لە کۆتاییدا، گەنجێکی گەورەیە، بێگومان هیوای باشترینی بۆ ناخوازم لە بەرامبەر خۆمان، بەڵام پێویست ناکات زیادەڕەوی لە شتەکان بکەم.

کارڤاخال دوپاتیشیکردەوە، پێویستە لەبیریان بێت کە زۆر جار هەبووە کەس گرەو لەسەر ئەوان نەدەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پاڵەوانێتییان بەدەستهێناوە، ڤینیش یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، یارییەکی نایاب دەکات، هەروەها ڕاهاتووە لەسەر فشار و کەشوهەوای گرژ.

دەربارەی داهاتووی وتی: راستە چەندین پێکانم هەبووە، بەڵام دەبێت یاری بکەم و ئاستی خۆم لە یاریگادا بسەلمێنم، ئەگەر بۆچوونەکانمان لەگەڵ یانەکە یەکبگرێتەوە، هیچ کێشەیەک دروست نابێت.