AM:12:01:11/01/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا میسر بە زەحمەت و بەسێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە کۆتیڤیواری بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەیارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یاریگای ئادرار بووە شانۆی بەیەک گەیشتنی هەڵبژاردەی فیرعەونەکانی میسر و فیلەکانی کۆتیڤوار.
لە تایمی یەکەمدا میسر باشتربوون و توانیان لەخولەکی چوار لە رێگەی عومەر مەرموشەوە یەکەم تۆڕی گۆڵ لە یارییکەدا بلەرێننەوە و پاشان هەمان هەڵبژاردە لە خولەکی 32لەرێگەی رامی رابیعەوە گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 40کاتێک ئەحمەد فتوحی یاریزانی میسر بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد و جیاوازییەکە کەم کردەوە.
سەرئەنجام ناونیشانی ئەم تایمە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوندی فیرعەونەکان بوو.
لە نیوەی دووەمدا ئەستێرەی لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح توانی واژۆ لەسەر سێیەم گۆڵی میسر بکات و جیاوازییەکە زیاتر بکات.
پاشان لە خولەکی 73 گۆیلا دۆوی توانی دووەم گۆڵ بۆ کۆتیڤوار تۆماربکات و ئەنجامەکە بۆ تاکە گۆڵێک کەم بکاتەوە.
هەرچەندە هەڵبژاردەی فیلەکان تادواسات جەنگان لەپێناو گۆڵی یەکسان بوونەوە بەڵام سەرکەوتوونەبوون.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی میسر کۆتایی هات و بەم ئەنجامەش گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەرووی سەنیگال دەبێتەوە و کۆتیڤواریش ماڵئاوای کرد.