جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. ئەستۆن ڤێلا براوەبوو

PM:10:52:10/01/2026

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆتنهامی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و بەناوبژیوانی کرەیگ پاوسن یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری لە ئەستۆن ڤێلا کرد.

لە تایمی یەکەمدا تیپی میوان باشتربوون و توانیان لە خولەکی 22 لەرێگەی بۆێندا گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن.

پاشان لە خولەکی سێی کاتی زیادکراو ئەستۆن ڤێلا لەرێگەی رۆجێرز دووەم تۆپیان خستە نێو خانەی گۆڵی سپێرێز و سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا تۆتنهام باشتر بینران و توانیان لە خولەکی 54 لەرێگەی ئۆدۆبێرت گۆڵی کەم کردنەوەی جیاوازییەکە تۆماربکەن.

سەرئەنجام یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی سێیەم و تۆتنهامیش ماڵئاوایی کرد.

لە چەند یارییەکی تری هەمان پاڵەوانێتیدا تۆتنهام بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە نیوکاسڵی بردەوە و برینتفۆردیش لە وینیزدەی بردەوە.