PM:10:29:10/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی سوپەری تورکیا فەنارباخچە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە گەلەتەسەرای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا، هەردوو یانەی فەنارباخچە و گەلەتەسەرای لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یەکبونەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی فەنارباخچە کۆتاییهات، گۆڵەکەش گوندۆزی یاریزانی نوێی ئەو یانەیە تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 48 جایدن ئۆسترۆلد گۆڵێکیتری بۆ فەنارباخچە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
بەو بردنەوەیە، یانەی فەنارباخچە توانی بۆ 10یەمین جار لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری تورکیا و نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
خ . ک